54
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی ڕێبه‌ندان، خوێندكاران له كۆلێژه‌كانی ئه‌ده‌بیات، هونه‌ر و ده‌روونناسی زانكۆی تاران بۆ چواره‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به كوژرانی ئه‌میرمحه‌ممه‌د خالقی خۆپپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، خوێندكاران به ڕێپێوان له نێو مه‌حه‌وته‌ی زانكۆ و به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد، دروشمه‌كانی “فه‌راجا له كوێی، هۆكاری ئه‌و جه‌نایه‌ته تۆی“، “نه‌فه‌ر به نه‌فه‌ر حیجاببان، درێغ له یه‌ك نیگه‌هبان” و “ئه‌گه‌ر یه‌كگرتوو نه‌بین، یه‌ك به یه‌ك ده‌كوژرێین“یان به‌رز كردووه‌ته‌وه.