چواره‌مین ڕۆژی مانگرتنی كرێكارانی شاره‌وانی له‌ ئێزمیری توركیا

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١١ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی شاره‌وانی گه‌وره‌شاری ئێزمیر بۆ چواره‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به‌ كه‌می حه‌قده‌ست ده‌ستیان له‌ كار كێشا و له‌ سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره‌ خۆپێشاندانیان كرد.

مانگرتنی كرێكارانی شاره‌داری ئێزمیر به‌دوای به‌ئاكام نه‌گه‌یشتنی دانووستانی نێوان كرێكاران و نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌ت ده‌ستی پێكردووه‌ و كرێكاران ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ تا گه‌یشتن به‌ داخوازییه‌كانیان درێژه‌ به‌ مانگرتن ئه‌ده‌ن. كرێكارانی ناڕازی پاش مانگرتن له‌به‌رده‌م ساختمانی شاروانی ئێزمیر كۆبوونه‌وه‌ و دروشمه‌كانیبه‌ كوێری چاوی دۆژمن، سه‌ركوتن بۆ كرێكارانه‌،مانگرتن، سه‌رهه‌ڵدان، به‌رخۆدان،له‌ برسیه‌تیش بمرین قه‌د پاشكه‌شه ناكه‌ینوته‌نیا له‌ سه‌ر شه‌قام ده‌گه‌ین به‌ مافه‌كانیان به‌رز كرده‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net