چوارەمین هەفتەی هێرشە ئاسمانی و موشەکییەکان بۆ سەر شارەکانی ئێران

هاوکات لەگەڵ توندبوونەوەی گرژییە سەربازییەکان، ڕاپۆرتەکان باس لە ڕوودانی تەقینەوە و هێرشی ئاسمانی و موشەکی لە چەندین شار لەوانە تاران، ئەسفەهان، ئەهواز و ڕۆژئاوای ئێران دەکەن.

بەپێی ئەو وێنانەی بڵاوکراونەتەوە، ناوچەکانی باشووری “سپاهان‌شهر” لە ئەسفەهان کراونەتە ئامانجی هێرشی موشەکی. هەروەها ڕاپۆرتگەلێک دەربارەی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ناوچەی دەماوەند بڵاوکراونەتەوە کە دەوترێت بارەگایەکی سەر بە سوپای پاسداران لەوێ کراوەتە ئامانج. لە تاران، وێنەی هێرشێکی ورد بۆ سەر باڵەخانەیەک لە یەکتربڕی شەقامەکانی “بوزورگمێهر” و “فەلەستین” بڵاوکراوەتەوە کە نیشانەی وردی باڵای ئەم هێرشانەیە لە پێکانی خاڵە دیاریکراوەکاندا. هاوکات، ڕاپۆرتەکان باس لە ئەنجامدانی لانیکەم پێنج هێرشی یەک لە دوای یەک لە ماوەی چەند چرکەیەکدا دەکەن بۆ سەر سایتێکی کۆگاکردنی موشەک لە ڕۆژئاوای ئێران. بە وتەی سەرچاوە نافەرمییەکان، ئەم هێرشانە بوونەتە هۆی کوژران و برینداربوونی بەرچاوی هێزەکانی یەکەی موشەکی و زیانی توندیان بە ژێرخانە پەیوەندیدارەکانی موشەکە بالیستیکییەکان گەیاندووە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net