بەگوێرەی داتاکانی ئەنجوومەنی هەناردەکارانی تورکیا، لە سه‌ره‌تای ساڵی تازه‌ی زایینی تاكوو ئێستا، بە بەهای پێنج ملیار و 948 ملیۆن و 129 هەزار دۆلار کاڵا لە تورکیاوە بۆ هەرێمی کوردستان، عێراق، بوڵگاریا، یۆنان، جۆرجیا، ئێران، سوریا و ئەرمینیا هەناردە کراوە.
بە پێی ئاماره‌كان، هەناردەی تورکیا لەو ماوه‌یه بە بەراورد بە هەمان مانگەکانی ساڵی ڕابردووی، 16.7٪ زیادیکردووە. لەو ڕێژه‌یه‌دا نزیکەی نیوەی هەناردەی تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق واته دوو ملیار و 731 ملیۆن و 317 هەزار دۆلار بووە. لە سێ مانگی سەرەتای ساڵی 2023 دا تورکیا بە بەهای دوو ملیار و 39 ملیۆن و 782 هەزار دۆلار کاڵای بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق هەناردە کردبوو. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه ڕێژه‌ی هه‌نارده‌كردنی ئێران بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق بۆ نیوه كه‌می كردووه و زیانێكی زۆر به بازه‌رگانان و به‌رهه‌مهێنه‌رانی شت و مكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران گه‌یشتووه.