34
به‌پێی ئاماری ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌كانی نێوخۆ، ڕێژه‌ی به كرێ دانی مناڵدان له نێو كچانی له دایكبووی ده‌یه‌كانی هه‌شتا و حه‌فتای هه‌تاوی زیادی كردووه و زۆرترین نرخ ٩٠٠ ملیۆن تمه‌نه.
له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ژاری له كۆمه‌ڵگا، ئاماری ئیجاره‌ی مناڵدان له نێو كچانی لاوی ده‌یه‌كانی هه‌شتا و حه‌فتای هه‌تاوی زیادی كردووه و نرخه‌كه‌ی له ٤٠٠ ملیۆن تمه‌نه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و تا ٩٠٠ ملیۆن تمه‌ن مامه‌ڵه ده‌كرێت. ئه‌وانه‌ی مناڵدانیان به‌كرێ ئه‌ده‌ن له بنه‌ماڵه هه‌ژاره‌كانی كۆمه‌ڵگان و ئه‌گه‌ر جوان و ته‌ندرووست بن نرخه‌كه ده‌ڕواته سه‌ره‌وه، له حاڵێكدا ژنانی سه‌رمایه‌دار نایانه‌وێت به‌هۆی حامیله بوون جوانی له‌ش و ڕوومه‌تیان له‌نێو بچێت، گیانی كچانی لاو ده‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه.