13
له ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوودا، هێرش بۆ سه‌ر ڕۆژنامه‌وانان له وڵاتی ئاڵمان، به‌راوه‌رد به ساڵانی پێشوو به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه.
به پێی ئاماره‌كان، له ساڵی ٢٠٢٤ی زاینی دا ٨٩ جار ڕۆژنامه‌وانان و چالاكانی به‌شی ڕاگه‌یاندن كه‌وتوونه‌ته به‌ر هێرشی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ئاڵمان و سه‌ركوتی ڕۆژنامه‌وانان به به‌راوه‌رد به ساڵی ٢٠٢٣ دوو هێنده زیادی كردووه. به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی “هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور“، ئاماری سه‌ركوتی ڕۆژنامه‌وانان له ئاڵمان زیاتر له ئاماره فه‌رمییه‌كانه و زۆربه‌ی توندوتیژییه‌كان دژ به ڕۆژنامه‌وانان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه پشتگوێ خراوه.