2
له ڕۆژانی ڕابردوودا، پیاوێكی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی بازه‌رگان له شارستانی ماكوو، هاوژینه ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ و منداڵه ته‌مه‌ن ١١ ساڵه‌كه‌ی كوشتووه.
به وته‌ی پۆلیسی ماكوو، بكۆژ به هۆكارێكی نادیار سه‌ره‌تا هاوسه‌ره‌كه‌ی و دواتر منداڵه‌كه‌ی كوشتووه و له كۆتاییش دا له ڕێگه‌ی خۆكوژییه‌وه كۆتایی به ژیانی هێناوه. شایانی باسه كه لێكۆڵینه‌وه له چۆنیه‌تی ئه‌و ڕووداوه ده‌ستی پێ كردووه و له داهاتوودا ورده‌كارییه‌كه‌ی بۆ ڕای گشتی بڵاو ده‌كرێته‌وه.