چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ماوه‌ی به‌ندكرانی عاتفه‌ ڕه‌نگریز له‌ زیندانی دامغان

حسێن تاج، پارێزه‌ری دادگوسته‌ری له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی دا ڕایگه‌یاند: لقی ١٠٢ی دادگای گشتی و ئینقلابی دامغان، عاتفه‌ ڕه‌نگریزی به‌ تۆمه‌تیبڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا دژی نیزامبه‌ دوو ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كردووه‌.

به‌ وته‌ی حسێن تاج، ماوه‌ی به‌ندكرانی عاتفه‌ ڕه‌نگڕیز بۆ ١٢ ساڵ زیادی كردووه‌. سه‌پاندنی سزای دوو ساڵ زیندان به‌سه‌ر ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ناوبراوی به‌ تۆمه‌ته‌كانیدرووستكردنی گرووپی تلێگرامیبه‌ حه‌وت ساڵ زیندان و به‌ تۆمه‌تیچالاكی ته‌بلیغی دژی نیزامبه‌ حه‌وت مانگ زیندانی ته‌عزیزی و دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چالاكی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان مه‌حكووم كردبوو. عاتفه ڕه‌نگڕیز ده‌رچووی بواری كۆمه‌ڵناسی و چالاكی مافی ژنانه كه‌ له‌ مانگی خه‌رمانانی ساڵی ١٤٠٢، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له‌ شاری دامغان ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net