به وته‌ی هاونیشتمانیان، نرخی سێف زه‌مینی و پیاز به ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه و چینی هه‌ژاری كۆمه‌ڵگا توانای كڕینی ئه‌و دوو ماده سه‌ره‌كیه خۆراكیان نییه.
به پێی زانیارییه‌كان، نرخی هه‌ر كیلۆگرام سێف زه‌مینی بۆ ٤٧ هه‌زار و نرخی پیاز بۆ ٤٠ هه‌زار تمه‌ن هه‌ڵكشاوه. گڕانبوونی نرخی ئه‌و دوو ماده خۆراكییه له حاڵێكدایه كه نرخی نان و شێره‌مه‌نی به تازه‌یی چووه‌ته سه‌ره‌وه و چینی هه‌ژاری كۆمه‌ڵگا به‌هۆی گرانی توانای كڕینی گۆشت، میوه و ڕۆنی خۆراكی نه‌ماوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، دووكاندارانیش له ژێر گوشاردان و به‌هۆی مانه‌وه و خراپبوونی ماده خۆراكییه‌كان به‌رده‌وام زیان ده‌كه‌ن. چالاكانی مه‌ده‌نی داوا له خه‌ڵك ده‌که‌ن بێده‌نگی بشكێنن و چی تر ئه‌و باروودۆخه ناله‌باره ته‌حه‌موول نه‌كه‌ن.