39
به‌پێی دوایین به‌راوه‌رده‌كان، نرخی خانووبه‌ره له شاری تاران، له ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوودا، سێ هێنده به‌رز بووه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی بانكی ناوه‌ندی كۆماری ئیسلامی، نرخی خانووبه‌ره له باكووری تاران له متری ٣٠ ملیۆن و ٩٧٠ هه‌زار تمه‌ن له مانگی پووشپه‌ڕی ١٤٠٠، بۆ ٨٥ ملیۆن و ٩١٠ هه‌زار تمه‌ن له جۆزه‌ردانی ١٤٠٣ به‌رز بووه‌ته‌وه. به وته‌ی هاووڵاتیان، نرخی ئاپارتمانێكی سه‌د متری دوو خه‌وه له تاران، هه‌شت ملیارد و ٥٩١ ملیۆن تمه‌ن و بۆ كڕینی ئاپارتمانێكی ٨٠ متری، ئه‌بێ شه‌ش ملیارد و ٨٧٢ ملیۆن و ٨٠٠ هه‌زار تمه‌ن په‌رداخت بكرێ. ئاماره‌كان نیشانی داوه كه نرخی خانووبه‌ره به نیسبه‌ت مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ به ڕێژه‌ی پێنج له سه‌د زیادی كردووه.