11
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی ڕه‌زبه‌ر، نرخی هه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی له بازاڕه‌كانی ئێران دا بۆ ٦٣ هه‌زار و ١٥٠ تمه‌ن هه‌ڵكشا و هه‌ڵكه‌وته‌كانی بازاڕی بوورس به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی.
پاش هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر ئیسڕائیل و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئیسڕائیل بۆ وڵامدانه‌وه‌ی سه‌خت، نرخی دۆلاری ئه‌مریكا له بازاڕه‌كانی ئێران بۆ ٦٣ هه‌زار و ١٥٠ تمه‌ن هه‌ڵكشا و بازاڕی بوورسی تاران تووشی داڕمان بوو. به وته‌ی كارناسانی ئابووری، هه‌موو هه‌ڵكه‌وته‌كانی بوورسی تاران ڕه‌نگیان بۆ سوور هه‌ڵگه‌ڕاوه و بازاڕی تاران شڵه‌ژاوه. نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی ئابووری بووه‌ته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی هه‌موو پێداویستیه‌كانی ژیان و خه‌ڵك له ئاست ئه‌و دۆخه خراپه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه.