4
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، نرخی ماده خۆراكییه‌كان بۆ جارێكی دیكه به ڕێژه‌ی ٣٠ له سه‌د چووه‌ته سه‌ره‌وه و گرانی گوشارێكی زۆری بۆ خه‌ڵك هاوردووه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، نرخی هه‌ر كیلۆ شیر له ١٨ هه‌زار تمه‌نه‌وه بۆ ٢٣ هه‌زار تمه‌ن، هه‌ر ده‌به ماست له ٥١ هه‌زار و ٥٠٠ تمه‌ن بۆ ٦٣ هه‌زار تمه‌ن، هه‌ر به‌سته په‌نیر له ١٠٦ هه‌زار تمه‌نه‌وه بۆ ١٢١ هه‌زار تمه‌ن، هه‌ر كیسه‌ی برینجی ده كیلۆیی له ٢ ملیۆن و ٨٢٨ هه‌زار تمه‌ن بۆ دوو ملیۆن و ٨٩٠ هه‌زار تمه‌ن و هه‌ر به‌سته‌ی شه‌كری یه‌ك كیلۆیی له ٤٩ هه‌زار تمه‌نه‌وه بۆ ٦٥ هه‌زارتمه‌ن هه‌ڵشكاوه.