به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زینه‌ی شه‌وێك به‌سته‌ری بوون له نه‌خۆشخانه بۆ ٨ ملیۆن تمه‌ن هه‌ڵكشاوه و به‌كرێ گرتنی هه‌ر ته‌ختێكی نه‌خۆشخانه سنووری ٣ ملیۆن تمه‌نی تێپه‌ر كردووه.
به‌دوای قه‌یرانی ئابووری و مه‌عیشه‌تی و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی گوشاره‌كانی سه‌ر چینی هه‌ژاری كۆمه‌ڵگا، كۆمه‌ڵێك له پزیشكان و كادری ده‌رمانی ئێران سه‌باره‌ت به ڕه‌وه‌ندی په‌ره‌سه‌ندووی نه‌خۆشه‌كانی ناته‌وان له په‌رداختی هه‌زینه‌كانی به‌سته‌ری له نه‌خۆشخانه ده‌وڵه‌تیه‌كان، هۆشداریان دایه ده‌وڵه‌ت. هه‌زینه‌ی شه‌وێك به‌سته‌ری بوون له به‌شی نێوخۆیی نه‌خۆشخانه ده‌وڵه‌تیه‌كان، یه‌ك ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار تاكوو ٣ ملیۆن تمه‌نه و ئه‌و ههزینهیه بۆ به‌شی “ئای.سی.یوو” بڕی چوار ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار تمه‌ن مه‌زه‌نده كراوه. هه‌زینه‌ی به‌سته‌ری بوون له نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان، شه‌وی ٢ ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار تمه‌ن و بۆ به‌شی “ئای.سی.یوو”، ٨ ملیۆن و ٥٠٠ ملیۆن تمه‌ن دیاری كراوه. بۆ كڕێنی هه‌ر ته‌ختی نه‌خۆشخانه ئه‌بێ پێنج بۆ ٢٣ ملیۆن تمه‌ن په‌رداخت بكرێت كه ئه‌ویش به پێی ڕێژه‌ی ئیمكاناتی حیساب ده‌كرێت.