ده‌بیری ئه‌نجومه‌نی سه‌نعه‌تی شیره‌مه‌نی ئێران ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی ڕه‌زبه‌ر ڕاگه‌یاند: نرخی به‌رهه‌مه‌كانی درووستكراو له شیر به ڕێژه‌ی ٣٠ له سه‌د زیادی كردووه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم ڕایگه‌یاند كه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان ده‌توانن له ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه نرخی شیره‌مه‌نی زیاد بكه‌ن و له ڕۆژانی داهاتوودا نرخه تازه‌كان له‌لایه‌ن ده‌ڵه‌ته‌وه ڕاده‌گه‌یێندرێت. چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی شیره‌مه‌نی له ئێران له حاڵێكدایه كه ئه‌نجومه‌نی سه‌نعه‌تی به‌رهه‌مه‌كانی شیره‌مه‌نی ڕایگه‌یاندبوو كه سه‌رانه‌ی خواردنی شیر بۆ هه‌ر ئێرانی له ساڵێك دا بۆ كه‌متر له ٧٠ كیلۆگرام دابه‌زیوه. كارناسانی بواری پزیشكیش به ئامار سه‌لماندوویانه كه منداڵانی ئێرانی به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو تووشی كه‌م خۆراكی، كه‌می ویتامین و پووكاوی ئێسك بوون.