38
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی خاكه‌لێوه، شۆرای شاری سنه به فه‌رمی نرخی تازه‌ی كرێ تاكسی له شاری سنه و شارۆچكه‌كانی ده‌ورووبه‌ری ڕاگه‌یاند.
به‌پێی زانیارییه‌كان، زۆربه‌ی مهسیرهكانی نێو شار بۆ ٧ و ٨ هه‌زار تمه‌ن و مهسیرهكانی ده‌ره‌وه‌ی شار بۆ ٩، ١٠، ١١ و ١٢ هه‌زار تمه‌ن به‌رز بووه‌ته‌وه. گران كردنی ٥٠ له سه‌دی كرێ تاكسی له حاڵێكدایه كه گرانی و هه‌ڵاوسان كه‌مه‌ری خه‌ڵكی شكاندووه و به‌شێكی زۆر له چینی هه‌ژاری كۆمه‌ڵگا توانای كڕینی گۆشتی سوور، مریشك، ماسی، شیرمه‌نی و میوه‌یان نییه.