5
سه‌رۆكی نه‌خۆشخانه‌ی ڕه‌وان ده‌رمانی ڕوزبێه ڕایگه‌یاند: زۆربه‌ی سه‌ردانكه‌رانی ئه‌و ناوه‌نده ده‌رمانییه، گه‌نجانێكن كه هه‌وڵی خۆكوژییان داوه و ٩٠ له سه‌دی هۆكاری خۆكوژییه‌كان خه‌مۆكی بووه.
ئه‌میرحسێن جه‌عفه‌ری به میدیاكانی وت: گه‌نجانی وڵات به‌هۆی كێشه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان تووشی خه‌مۆكی بوون و حكوومه‌ت ژێرخانه‌كانی پێویست بۆ ده‌رمانی ئه‌و كه‌سانه‌ی درووست نه‌كردووه. هه‌روه‌ها به‌شێكی زۆر له زیانه‌كان له ته‌مه‌نی منداڵی دا سه‌ری هه‌ڵداوه به‌ڵام تووشبووان به‌هۆی ترس له ڕوانگه‌ی نه‌رێنی كۆمه‌ڵگا و قه‌زاوه‌تی نابه‌جێ سه‌ردانی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان ناكه‌ن