11
به‌پێی ئاماره تۆمارهكراوهكان، پارێزگاكانی ئه‌رده‌بیل، خووزستان و كرمان زۆرترین ڕێژه‌ی پێوه‌ری فهلاكهتیان له نێو ئوستانه‌كانی ئێران دا تۆمار كردووه.
به وته‌ی چالاكانی سیاسی، نرخی هێڵی هه‌ژاری له ئێران گه‌یشتووه‌ته ٣٥ ملیۆن تمه‌ن و به لانیكه‌م ٤٠ ملیۆن ئێرانی له ژێر هێڵی هه‌ژاری دا ده‌ژین. به پێی ئاماره‌كان، توانای دابینكردنی پێداویستیه‌كانی ژیان له ١٥ ئوستانی ئێران كه‌متر له ڕێژه‌ی مامناوه‌نده و قه‌یرانی هه‌ژاری و بێكاری، زۆرترین كاریگه‌ری له سه‌ر دانیشتووانی ئه‌و پارێزگایانه داناوه. بۆ نیموونه، پارێزگای ئه‌رده‌بیل زۆرترین ڕێژه‌ی بێكاری و هه‌ڵاوسانی تۆماری كردووه و ئوستانه‌كانی خووزستان و كرمان له په‌له‌كانی دیكه‌ی ئه‌و ڕیزبه‌ندیه دان.