به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ده‌وڵه‌تی عێراق جووڵه‌ی به هێزه‌كانی ئه‌رته‌ش و حه‌شدی شه‌عبی له له ناوچه‌ی گه‌رمیان كردووه و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیش هێزه‌كانی دژه تیرۆر و كۆماندۆكانی خستووه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌یه‌وێت ده‌ست به سه‌ر ناوچه نه‌وتییه‌كانی باشووری كوردستان دا بگرێت، به‌و بۆنه‌وه هێزه‌كانی دژه تیرۆر و كۆماندۆكانی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و ناوچه‌كانی كه‌لار، كفری و قه‌ره‌ته‌په ڕه‌وانه كراون و كه‌وتوونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه. له ڕۆژانی ڕابردوودشدا چه‌ند هێرشی درۆنی كرابووه سه‌ر یه‌كه‌ی ٧٠ی هێزی پێشمه‌رگه له سهلێمانی و بنكه‌ی هێزه‌كانی دژه تیرۆر له تاسلووجه. هه‌ر چه‌ند ده‌وڵه‌تی عێراق ناردنی هێزی بۆ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌د كردووه‌ته‌وه به‌ڵام ئاستی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی و هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتووه‌ته لووتكه.