73
یەکێتیی شاخەوانانی کوردستان رایگەیاند، شاخەوانێکی خەڵكی زاخۆ بە ناوی (دادڤان عسمەت) وەک یەکەم کورد لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق، توانی بگاتە لوتکەی چیای ئێڤێرێست لە زه‌نجیره چیای هیمالایا و ئاڵای هه‌رێمی کوردستان لە لوتکەی ئه‌و چیایە هەڵ بکات.
ئێڤێرێست بە بەرزترین لوتکەی چیا لە جیهاندا دادەنرێت و دەکەوێتە سنووری نێوان چین،نێپاڵ و هێندووستان، بەرزییەکەی دەگاتە هه‌شت هه‌زار و ٤٨٨ میتر و بووەتە جێی سەرنجی زۆرێک لە شاخەوانە سەرکێش و بەناوبانگەکانی جیهان و زۆر كه‌س به ئاواتی هه‌ڵكشان به‌سه‌ر ئه‌و چیایه‌دا گیانیان له‌ده‌ست داوه.