7

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، پادگانی سپای پاسداران لە شارستانی پیرانشار هەڵکەوتوو لە دەوروبەری فەلکەی سەدووقی، چوڵکراوە و هێزەکانی ئەو پادگانە بۆ چەند شوێنێکی ناو شار گواستراونەتەوە.
بە وتەی سەرچاوە خۆجێییەکان، پێرسۆنێل و فەرماندەکانی سپای پاسداران پاش چوڵکردنی پادگانەکە گواستراونەتەوە بۆ مزگەوتی گشتی شارستانی پیرانشار لە شەقامی ئازادی و قودس. هەروەها بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بڵاو کراونەتەوە، ژمارەیەکی دیکە لە هێزەکان بۆ چەند شوێنێکی دیکەی شار لەوانە هۆڵی دووهەزار کەسی ستادیۆمی پیرانشار، هۆڵی وەرزشی “حیجاب” و هەروەها قوتابخانەیەکی شەوانە ڕاگوێزراون.