2
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٠ی خه‌رمانان،هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی شكاندنی مانگرتنی كرێكارانی شیركه‌تی ئالۆمینیۆمی ئه‌راك، چوونه نێو ئه‌و شیركه‌ته‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٠ی خه‌رمانان، فه‌رمانداری ئه‌و شاره به‌ڵێنی دا به كرێكارانی ناڕازی كه داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كاتـ به‌ڵام مانگرتووان ڕایانگه‌یاندووه كه تا ڕۆژی دووشه‌ممه كۆنابنه‌وه به‌ڵام به‌رده‌وامی بەمانگرتنه‌كه‌یان ئه‌ده‌ن. شایانی باسه دۆخی ته‌ندروستی كۆمه‌ڵێك له كرێكاران له خراپیدایه و هه‌روه‌ها ٣٦ كرێكاری دیكه له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه دۆسیه‌یان بۆ ساز كراوه.