5
به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی توركیا به میدیاكانیان ڕایگه‌یاند: ئاستی چاودێریان له سنووره‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران چڕتر كردووه و ئاماده‌كاری بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو ده‌كه‌ن.
به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌ڵێن: سیسته‌مه‌كانی به‌رگری ئاسمانیان له سنووره‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران جێگیر كردووه و ئه‌گه‌ر شه‌ڕه‌كه په‌ره بستێنێت، ئاماده‌ن ڕووبه‌ڕووی شه‌پۆلی كۆچبه‌رانی ئێرانی ببنه‌وه. هه‌ر چه‌ند هێشتا هیچ شه‌پۆلێك له په‌نابه‌رانی ئێرانی به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل ڕوویان له سنووره‌كانی ئه‌و وڵاته نه‌كردووه به‌ڵام، ئاماده‌ن سنووره‌كانیان بپارێزن و ڕێگه له چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئاواره‌كانی شه‌ڕی نێوان ئێران و ئیسڕائیل بۆ نێو وڵاته‌كه‌یان بگرن.