30
سه‌رۆكی ئیداره‌ی ڕێگه‌وبانی مهاباد ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی ڕه‌شه‌مه ڕایگه‌یاند: به‌هۆی ڕۆچوونی زه‌وی له گوندی سلۆك، چه‌ندین بنه‌ماڵه ناچار به چۆڵكردنی ماڵه‌كانیان بوون.
به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم، بارینی لێژمه‌ی بارانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو بووه‌ته هۆی ڕووخانی به‌شێك له چیای پێشت ئاوایی سلۆكی سه‌ر به ناوچه‌ی خه‌ڵیفانی مه‌هاباد و ١٢ خانه‌وار ناچار به چۆكردنی ماڵه‌كانیان بوون. به‌پێی زانیارییه‌كان، لم و قۆڕ تا دوو متری خانووه‌كان گه‌یشتووه و ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌كان دانیشتووانی ١٢ خانوویان بۆ ماڵه‌كانی دیكه‌ی نێو گوندی سلۆك گواستۆته‌وه.