فیرووز میرانی له بریندارانی شۆڕشی ژینا له شاری پاوه كه بۆ دابینكردنی هه‌زینه‌كانی ده‌رمانی چاوی په‌نای بۆ پیشه‌ی سه‌ختی كۆڵبه‌ری هاوردووه، له گرته ویدیۆیه‌ك دا باس له دۆخی سه‌ختی كۆڵبه‌ران له سنووره‌كانی كوردستان ده‌كات.
فیرووز میرانی له‌و كلیپه دا ده‌ڵێت: بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ كۆڵبه‌ری كردووه و تێكه‌ڵ به ڕه‌نج و مه‌ینه‌تی كۆڵبه‌رانی كوردستان بووه. ئه‌زموونێك كه وشه‌كان ناتوانن ڕاستیه‌كانی باس بكه‌ن. هه‌ژاری و فه‌لاكه‌تی سه‌پێندراو له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ته‌نیا به مه‌به‌ستی شكاندنی كه‌رامه‌تی گه‌نجانی كورد له ڕێگه‌ی كۆڵبه‌ری ساز كراوه. گه‌نجانێك كه بۆ چه‌ند كیلۆ بار ناچارن ده‌یان كیلۆمتر ڕێگای سه‌خت ببڕن تاكوو دوو بۆ سێ ملیۆن تمه‌ن پاره‌یان ده‌ست بكه‌وێت، چوونیان به‌ده‌ست خۆیانه به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه‌یان له ده‌ست خۆیان نه‌ماوه و سه‌ركوتگه‌رانی حكوومه‌ت ده‌یانگرنه ئامانج یان له كاتی هه‌ڵهاتن و سه‌رمابردوویی تووشی ڕوودا ده‌بن. كه وایه بۆ گه‌نجانی كوردستان ئه‌و ڕیسكه قبووڵ ده‌كه‌ن؟ ته‌نیا و ته‌نیا له به‌ر هه‌ژاری و بێكارییه.