چینی کرێکار ئاڵاهەڵگری خەبات لەپێناو نان و ئازادی

 

ڕاگەیاندنی هاوبەشی
هەیئەتی ئیجراییڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)
و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران
بەبۆنەی یەکی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکار

لەهەلومەرجێکدالەڕۆژیجیهانیکرێکارنزیکدەبینەوەکەخەباتیکۆمەڵانیخەڵکیئێران،پایەکانیحکوومەتیخستووەتەلەرزە. کرێکاران و هەژاران، واتە زۆرینەی ڕەهای کۆمەڵگا، لە مێژە ستەم و سەرەڕۆیی ئایینییان تێپەڕاندووە. بابەتی سەرەکی نێوان موچەخۆران و زۆربەی هەرەزۆری چین و توێژە هەژار و ستەملێکراوەکانی کۆمەڵگا ئەوەیە کە چۆن ستەم و سەرەڕۆیی ئایینی بە بنبەست گەیشتوو، تێکبشکێنن و دەسەڵاتی خۆیان لە قۆناغی دوای کۆماری ئیسلامی، بە چ تایبەتمەندییەکەوە جێگیر دەکەن. یەکی ئایار، ڕۆژی جیهانیی کرێکار، دەرفەتێکە بۆ ئەوەی لە ڕوانگەی هەڵوێستی چینایەتی کرێکارانەوە  وەڵامێکی گونجاو بەم پرسیارە بدرێتەوە. ڕێکخراوبوون، ڕەمزی چینی کرێکارە بۆ بوون بە هێزێکی پێشەنگی شۆڕشگێڕ. ڕێکخراوبوون گرنگترین پرسە کە پێویستە خەباتکاران و هەڵسووڕاوانی کرێکاری، زۆر بە گرنگییەوە لێی بڕوانن. لە هەلومەرجێکدا کە خاوەنکار و سەرمایەدار و دەوڵەتی پشتیوانیان، بە شێوەیەکی هەمەلایەنە و فرەچەشن ڕێکخراون و هەموو کەرەستەیەکی پێویستیان لەبەردەستدایە بۆ خۆڕێکخستن، کرێکارانی پەرشوبڵاو و بێ دیفاع هیچ دەرفەتێکیان نابێت بۆ بەرگریکردن لە بەرژەوەندییە تاکەکەسی و چینایەتییەکانیان.

خەباتی کرێکاران لە ماوەی ١٣٩ ساڵی ڕابردوودا، واتە لە دوای مانگرتنی هەماهەنگ و ڕێکخراو و سەرتاسەری کرێکارانی ئەمریکا لە ١ی ئایاری ١٨٨٦، لە پێناو ٨ کاتژمێر کار لەڕۆژدا لەبری ١٤ کاتژمێر، بەردەوام یەکێک لە داواکارییە سەرەکییەکانی بریتی بووە لە ڕێکخراوبوون و مافی پێکهێنانی ڕێکخراوە. ئاشکرایە کە بەبێ بوونی سەندیکای کرێکاری و ڕێکخراوە هەمەچەشنە کرێکارییەکانی تر لە ناوەندەکانی بەرهەمهێنان و خزمەتگوزاری و شوێنی ژیانی کرێکاراندا، کە نوێنەرایەتی بەرژەوەندی پیشەیی سەرجەم کەرتەکانی کار دەکەن، ڕێبەرانی کرێکاریی ڕاستەقینەی هەڵقوڵاو لە هەناوی خەباتی چینایەتی کرێکاران و حیزب و ڕێکخراوە سیاسییە سۆسیالیست و کۆمۆنیستەکان، کە ڕۆڵێکی گرنگ و بەرچاویان لە پشتیوانیکردن و بەهێزکردنی ئەو ڕێکخراوانەدا هەبووە،  دەستکەوتەکانی ئێستای کرێکاران لە سەرانسەری جیهان بەدەست نەدەهاتن. بێ هۆ نییە کە لە ئێران دەوڵەتەکان و بەرپرسانی وەزارەتی کار و نوێنەرانی حکوومەت لە مەجلیس، هەموو هەوڵەکانیان لەپێناو پێشگرتن لە ڕێکخراوبوونی کرێکاران بەکارهێناوە و بەکاری دەهێنن. چونکە، سەندیکاکان سەقامگیرترین و بەئەزموونترین ڕێکخراوی پیشەیی کرێکارین، شانبەشانی ڕێکخراوە جۆراوجۆرە کرێکارییەکانی وەک ناوەند و ئەنجومەن و شۆڕاکانی گەڕەک، گرووپە یارمەتیدەرەکانی ژنان لە گەڕەکە کرێکارییەکان، گروپەکانی هاریکاری خۆجێیی، ڕێکخراوەکانی وەرزشی، هونەری و کات بەسەربردن و هەروەها گرووپەکانی گەشت و گوزاری گەڕەکە کرێکارییەکان، ڕێکخراوە خۆجێییەکانی ژینگەپارێز، شۆڕاکانی کۆنترۆڵکردنی کارگەکان لە سەردەمی شۆڕش و گەیشتنە لوتکەی بارودۆخی شۆڕشگێڕانە و هتد، لە زومرەی ئەو ڕێکخراوانە بوون کە باسکی بەهێزی چینی کرێکاریان پێکهێناوە و دەسەڵاتی ستەمکار و کۆنەپەرستی سەرمایەیان هێناوەتە لەرزە.

  لەبەرچاوگرتنی فرەچەشنی ڕێکخراوە کرێکارییەکان، لەو ڕووەوە گرنگە کە جگە لە خۆڕێکخستن لە شوێنی کار، چینی کرێکار دەبێت گرنگییەکی تایبەت بە کاری ڕێکخستن لە گەڕەکە کرێکاری و پەراوێزنشینەکانیشدا بدات. ڕێکخراوەکانی گەڕەک دەتوانن ببنە هەوێنی هاودەنگیی هەرچی زیاتری نێوان کەرتە جیاوازەکانی بزووتنەوەی کرێکاری و کۆمەڵانی خەڵکی زەحمەتکێش. هەروەها پێویستە ئاماژە بەوە بکەین کە قورسایی و ڕۆڵی ژنان لە ڕێکخراوەکانی گەڕەک لە ئاستێکی گەلێک بەرزدایە و لەم ڕێگەیەوە بنەماڵە کرێکارییەکان بە بەشداربوون لە ڕێکخراوە جۆراوجۆرەکانی گەڕەکەکاندا، دەتوانرێت بە ئامرازێکی بەهێز دابنرێت لە خەبات و ناڕەزایەتییە کرێکارییەکاندا.

ئاوێتە بوونی خەبات لەپێناو نان و ئازادی یەکێکە لە گرنگترین ئەولەویەتەکانی بزووتنەوەی کرێکاریبزووتنەوەی کرێکاری، لە هەنگاوی یەکەمدا، لەسەر بنەمای ڕێکخراوە سەندیکاییەکانی، لە پێناو مافە پیشەییەکانی خۆیدا خەبات دەکات، بەڵام ئەوە تەواوی بابەتەکە نییە. چینی کرێکاری ئاگا بە بەرژەوەندی و ئاسۆی خۆی، دەبێت بتوانێت سەرجەم هەژاران و چین و توێژەکانی دیکەی کۆمەڵگا بە ئاراستەی هەنگاونان بەرەو دروستکردنی دەسەڵاتێکی جەماوەری ڕێکبخات، پێویستە خەبات و تێکۆشانە پیشەیی و داواکاری تەوەرەکانی خۆی لەگەڵ خەباتی ئازادیخواز و یەکسانیخوازانەی بەشەکانی دیکەی کۆمەڵگا هەماهەنگ بکات و لێکیان هەڵپێکێت. لە ئێرانی ئەمڕۆدا، کە لەسەر بەستێنی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەیژن، ژیان، ئازادیڕێگای خۆی بەرەو بەهێزکردنی جەماوەریی بەرەوپێش دەبات، بزووتنەوەی بوێرانەی ژنان، ئاڵاهەڵگری خەباتی ئازادیخوازانە و دژ بە هەڵاواردن و مافی هاوڵاتیبوونی یەکسانن.

بەهۆی هاودەستەبوون و تێکەڵاوی دام و دەزگا ئایینی و دەوڵەتییەکان و هەروەها بە هۆی هەڵاواردنی فرەچەشن و هەمەلایەنە لە دژی ژنان، بزووتنەوەی ژنان بۆتە سیمایەکی گشتگیر و هەوێنی یەکگرتوویی. پێویستە گرنگییەکی تایبەت بەو خاڵە بنەڕەتییەش بدەین کە خەباتی ژنان لە ئێران بە پێچەوانەی تێڕوانینە بەرتەسکەکان، تەنها خەباتێک نەبووە لە دژی حیجابی ناچاری و گرنگیدان بە داواکارییەکی بەناولیبرالی“. ئەو ژنانەی کە سەرپۆشەکانیان تووڕ هەڵداوە، ئەو ژنانەی کە سەرپۆشەکانیان ئاگرتێبەردا و لە دەوری ئاگرەکە، شایی و سەمایان کردووە، لە دژی هەر چەشنە هەڵاواردنێکی پیاوسالارانە و ئایینی و یاسایی ڕاپەڕیون. ژنانی شۆڕشگێڕی ئێران، تەنیا ژنانی باڵا شار یان ژنانی زانکۆ نەبوون. لە دوو ساڵی ڕابردوودا خەبات و تێکۆشانی ژنانی مامۆستا، پەرستار، کرێکاری ناوماڵ، ژنانی گەڕەکەکان و ئەو ژنانەی کە ئاهەنگەکانی نەورۆزیان خۆشتر و ڕازاوەتر کردووە، هەوێنی یەکگرتوویی خەباتی سەرتاسەری کۆمەڵانی خەڵکی ئێران بوون. بە ژنانەبوونی هەژاری لە ئێران و ڕۆڵی بەرچاوی ژنانی کرێکار، مامۆستا، پەرستار و ژنانی زەحمەتکێشی گەڕەکەکان، ئیمکانی نزیکبوونەوەی هەرچی زیاتری بزووتنەوەی کرێکاری و بزووتنەوەی ئازادیخوازانەی خەڵکی ئێرانی فەراهەم کردووە. ئەم دۆخە، زەمینەی پەیوەندی نێوان بزووتنەوەی کرێکاری و بزووتنەوەی نەتەوە ستەملێکراوەکانیشی خۆش کردووە، کە ئەم پێوەندییانە هەم لە ڕێگەی کرێکارانی نەتەوەکان و هەم لە ڕێگەی ژنە هەڵسووڕاوەکانییەوە، بەهێزتر بووە.

دەستەبەری کۆمەڵایەتی هەمەلایەنە و گشتگیر، ڕەمزی یەکگرتوویی چینایەتییە. کرێکاران و موچەخۆرانی ئێران لە هەموو بوارەکاندا لە دۆخی داڕمانی ئابووری، شکستهێنانی دەسەڵات لە هەموو بوارەکاندا، هەڵاوسانی لەڕادەبەدەر و دابەزینی نرخی دراو لەسەر بەستێنی گەمارۆ کەمەرشکێنە ئیمپریالیستییەکان، لەژێر قورسترین گوشاری ئابووریدان. ڕێژەی زۆری بێکاران و لەشکری یەدەگی هێزی کار، بۆتە هۆی ئەوەی کە بەشێکی زۆر لە کرێکاران تەنانەت دوای چەند مانگ کارکردنیش حەقدەستەکانیان وەرنەگرن. لەمڕووەوە پرسی حەقدەستە وەدواکەوتووەکان یەکێکە لە کێشە بنەڕەتییەکانی بزووتنەوەی کرێکاری. لە لایەکی ترەوە بەهۆی تێچووی جۆراوجۆر، حەقدەستەکان ئەگەر تەنانەت بەپێی ڕێژەی هەڵاوسانیش زیادبکرێت، ناتوانێت سەبەتەی خەرجییەکانی بنەماڵەکان پڕ بکاتەوە. هەندێک جار ئەو پرسە دەورووژێنرێت کە دەتوانرێت بە خەبات بۆ زیادکردنی حەقدەستەکان، بەسەر ئەم کێشانەدا زاڵ بیت.

لە هەلومەرجی ئێستادا شۆکی بەردەوامی بەرزبوونەوەی نرخی کەلوپەل سەرەتاییەکانی وەک هەزینەی دابینکردنی خۆراک، بەرزبوونەوەی لەڕادەبەدەری کرێی خانووبەرە، بە جۆرێک کە هەندێک جار لەسەدا حەفتای سەبەتەی بژێوی بنەماڵە لەخۆ دەگرێت، بەرزبوونەوەی تێچووی پزیشکی و دەرمان و بەتایبەتی دوو هێندەبوونی نرخی دەرمان، زۆر کەس ناچار دەکات تەنانەت لە چوون بۆلای پزیشک و کڕینی دەرمانیش خۆ ببوێرن. بەرزبوونەوەی تێچووی خوێندن و ڕاهێنان، تەنانەت لە قوتابخانە حکومییەکانیش، کە بە بیانووی جۆراوجۆر قورساییەکی زۆر بەسەر بودجەی بنەماڵەکاندا دەسەپێنێت، بە جۆرێک کە ژمارەیەکی بەرچاو لە منداڵان بەتایبەتی لە پارێزگا بێبەشەکان، لە خوێندن دادەبڕێن، بێکاریی وەرزی یان درێژخایەنی کرێکارانی ناسەقامگیر، کە لە نەبوونی بیمەی بێکاریی گشتگیردا، جەماوەرێکی زۆر لە کرێکاران و مووچەخۆران بەرەو ژێر هێڵی هەژاری پاڵپێوە دەنێت، ڕووخساری ژنانەی هەژاری، بەتایبەت ژنانی سەرپەرشتی بنەماڵە، هەروەها ژنانی بنەماڵەی کۆڵبەران و سوختبەران، ژنانی دەستفرۆش و هەروەها ئەو ژنانەی کە لە کارگە بچووکان یان لە ناوماڵدا کار دەکەن و هتد، ڕەنگدانەوەی پێداویستییە زۆر سەرەتایی و گشتگیرەکانی زۆرینەی ڕەهای مووچەخۆران و پەراوێزخراوەکانی کۆمەڵگای ئێمەیە.

هەربۆیە زیادکردنی حەقدەست بەتەنها ناتوانێت کێشەی کرێکاران و فەرمانبەران چارەسەر بکات. بەم پێیە  دروشمێکی کە دەتوانێت کێشەی بژێوی کرێکاران و مووچەخۆران و کۆمەڵانی بەرینی خەڵکی هەژار و پەراوێزنشین، لە بەرامبەر ئەم گوشارە تاقەت پروکێنەدا بەهێزتر بکات، بریتییە لە خەبات بۆ دابینکردنی دەستەبەری کۆمەڵایەتی هەمەلایەنە و گشتگیر. بە جەختکردنەوە لەسەر ئەم دروشمە، دەتوانرێت خەبات و تێکۆشانێکی بەربڵاو لەپێناو خوێندنی بێبەرامبەر، بێهداشت و  دەرمانی بێبەرامبەر، نیشتەجێبوونی کۆمەڵایەتی و دەرماڵەی نیشتەجێبوون و لەبەرچاوگرتنی بیمەی بێکاری هەمەلایەنە بۆ دابینکردنی لانیکەمی هەزینەکان، ڕێکبخرێت. خەباتێکی لەو شێوەیە هاودەنگیی نێوان کرێکاران و خانەنشینان، کرێکارانی بێکار و ناجێگیر و کەرتە جۆراوجۆرەکانی بزووتنەوەی کرێکاریش پەرەپێدەدات.

لە سەروبەندی یەکی ئایار، ڕۆژی هاوپشتی جیهانیی چینی کرێکاردا بە پێویستی دەزانین پشتیوانی لێبڕاوانەی خۆمان لە داخوازییە دیاریکراوەکانی سەرجەم ئەو ڕێکخراوە سەربەخۆ کرێکاریانەی کە بوێرانە لەبەرامبەر ستەم و سەرەڕۆیی ئایینی دا ڕاوەستاون و تێگەیشتنێکی زۆر وردتر و ڕوونتریان هەیە سەبارەت بە پرسی خەباتە هەنووکەییەکانی وڵات. وەک سەرجەم قۆناغەکانی سەردەمی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی، لەژێر توندترین سەرکوتەکان، پەروەندەسازییەکان، دەستبەسەرکردن، دادگاییکردنی ڕواڵەتی و زیندانی درێژخایەندا بوون و هەن. ئێمە خوازیاری ئازادی دەستبەجێ و بێ شەرت مەرجی سەرجەم هەڵسووڕاوانی کرێکاری و زیندانیانی سیاسی و ئەقیدەتی، بەبێ جیاوازین.

هەروەها لە سەروبەندی ڕۆژی یەکی ئایاردا جێگای خۆیەتی کە ڕێز بگرین لە یادی سەرجەم هەڵسووڕاوانی کرێکاریی مێژووی هاوچەرخی ئێران کە بەوپەڕی لەخۆبردووییەوە لە پێناو بزووتنەوەی کرێکاریدا خەباتیان کردووە. هەوڵ تێکۆشانەکانی ئەم ئاسمانە پڕ ئەستێرەیە و میراتی خەباتکارانەیان لە شکۆفەی شەپۆلەکانی ئێستای بزووتنەوەی کرێکاری ئێراندا، وەبەرهاتووە و مژدەی گۆڕانکاری بەرەو جیهانێکی نوێ دەبەخشێت. ناو و یادیان بۆ هەمیشە زیندووە!

مەودای داواکارییەکانی بزووتنەوەی کرێکاری زۆر فراوانترە لە داواکارییەکی دیاریکراو. ئێمە لە یەکی ئایاری ساڵی ڕابردووداپلاتفۆرمی داواکارییەکانی بزووتنەوەی کرێکاریمان بەشێوەیەکی هاوبەش بڵاوکردەوە. ئەمساڵیش جارێکی تر جەخت لەسەر ئەو پلاتفۆرمە دەکەینەوە و لەگەڵ ئەم ڕاگەیاندنە هاوبەشە بڵاوی دەکەینەوە.

بڕووخێ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی

بژی شۆڕشی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران

بژی ئازادی، دێموکراسی و سۆسیالیزم

کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و هەیئەتی ئیجرایی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)  

هەینی ٥ی گوڵانی ١٤٠٤ بەرامبەر بە ٢٥ی ئاوریلی ٢٠٢٥

:::::::::::::::::::::::::::::::::::::

پلاتفۆرمی هاوبەشی  داواکارییەکانی بزووتنەوەی کرێکاری بە بۆنەی ١ی ئایار  ئەمساڵ لە هەلومەرجێکدا لە یەکی مانگی ئایاری ئەمساڵ نزیک دەبینەوە کە دوو ساڵ بەسەر ئاخێزی شۆڕشگێڕانەی ژن، ژیان، ئازادی دا، تێدەپەڕێتئاخێزێکی شۆڕشگێڕانەی کە وەرزێکی نوێی لە خەباتی ڕزگاریخوازانە لەدژی دیکتاتۆرییەتی مەزهەب و سەرمایە دەستپێکردووەسەرەڕای سەرکوتی توندوتیژ و فاشیستیی حکوومەتی ئیسلامی، بزووتنەوەی کرێکاری هەروا شێلگیرانە درێژەی بە خەباتی چینایەتی و ڕزگاری بەخشی خۆی داوەلەم ساڵانەی دواییدا چ لە خەباتی ڕۆژانە و چ لە بۆنەکانی وەک ڕۆژی کرێکاردا، داواکارییە بژێوی تەوەرەکان و داخوازییە ئابووری و دێموکراتیکەکانی کرێکاران هاتوونەتە گۆڕێئەم داخوازییە دەستبەجێ و ڕاستەوخۆیانە، پنتی بنەڕەتی خەباتی بەشە جۆربەجۆرەکانی بزووتنەوەی داخوازیی تەوەر و مووچەخۆرانی ئێرانیان پێکهێناوەبە هۆی ڕۆڵی پێشەنگانەی ژنان لە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا لە لایەک و ژنانە بوونی هەژاری لە لایەکی دیکەوە، ژنان لە بزووتنەوەی کۆمەڵایەتی و بزووتنەوەی سێکتەرە جۆراوجۆرەکانی مووچەخۆران، ڕۆڵێکی بەرچاویان لە خەبات و تێکۆشانی چینی کرێکاری ئێراندا هەبووەخەباتی بەردەوام و ڕادیکاڵی مامۆستایانی ژن، پەرستاران و ژنانی ناو بەشەکانی تری بزووتنەوەی کرێکاری، پەیوەندییەکی کاریگەرتر و جددیتریان لە نێوان خەباتی داواکاریی تەوەر و خەباتی ڕزگاریخوازانەی ژنان و لاواندا دروست کردووەلەمڕووەوە داواکارییەکانی تایبەت بە ژنانی کرێکار و زەحمەتکێش، سەنگی خۆیان بەشێوەیەکی جددیتر لە نێو داخوازییەکاندا نیشانداوە.

بەبۆنەی یەکی مانگی ئایاری ئەمساڵەوە، کۆمەڵێک لە داواکارییە لانیکەمەکانی چینی کرێکارمان کە ئاکامی دیالۆگ و پەیوەندی لەگەڵ هەڵسووڕاوانی کرێکاری و ڕێکخراوە کرێکاری و کۆمەڵایەتییەکان و هەروەها ناوەڕۆکی خەبات و تێکۆشانی ئەوان بووە، گردوکۆ کردووە و بڵاویان دەکەینەوەگرنگی ئەم کۆبەندە لەوەدایە کە لە دەرەوەی هەرکام لە داواکارییەکان، بە شێوەیەکی گشتی، وێنەیەکی هەمەلایەنە و گشتگیرتر لە پێویستی گۆڕانکارییە بنەڕەتی و پێکهاتەییەکان بۆ بەکردەوە دەرهێنانی ئەم داواکاریانە، دەخاتەڕوو.

ئازادی دەستبەجێ و بێ شەرت مەرجی هەڵسووڕاوانی کرێکاری، مامۆستایان و سەرجەم هەڵسووڕاوانی مەدەنی و کۆمەڵایەتی.

ئازادی سەرجەم زیندانیانی سیاسی و ئایینی بەبێ جیاوازی.

دەرکردنی بڕیاری کۆتایی هێنان بە بەدواداچوون و  لێپێچینەوە بۆ سەرجەم ئەو هەڵسووڕاوانەی کە سزایان بەسەردا سەپێندراوە.

کۆتایی هێنان بە کوشتاری کۆڵبەران و سوختبەران لەلایەن هێزەکانی حکوومەتی ئیسلامییەوە، ڕەخساندنی هەلی کار بۆ کۆڵبەران و سوختبەران لە کوردستان و بەلوچستان و باقی ناوچەکانی ئێران و یان لەبەرچاوگرتنی دەستەبەری کۆمەڵایەتی و بیمەی بێکاری بۆیان.

کۆتایی هێنان بە بەدواداچوون و لێپێچینەوە لە ئەندامانی سەندیکاکان و ڕێکخراوە کرێکاری و سنفییەکانی موچەخۆران، چالاکانی ڕێکخراوەکانی ژنان و ڕێکخراوە کۆمەڵایەتیەکانی تر، پارێزراو بوونیان لە هەر جۆرە گوشارێکی ئەمنییەتی، دادوەری و ئابووریی.

ڕاگرتنی ئێعدام و قەدەغەکردنی سزای لەسێدارەدان وەک کردەوەیەکی دژە ئینسانی.

ئازادی بێ شەرت و مەرجی دامەزراندنی ڕێکخراوە کرێکارییەکان، لەوانە سەندیکاکان، فیدڕاسیۆن و کۆنفیدڕاسیۆنە کرێکارییەکان، هەروەها مافی مانگرتن وەک یەکێک لە بنەما سەرەکییەکانی ئازادی بێ شەرت و مەرجی سیاسیهەڵوەشاندنەوەی “خانەی کارگەر، “شۆڕا ئیسلامییەکانی کار، و سەرجەم ڕێکخراوەکانی سەر بە حکوومەت لە ناوەندەکانی کاردا.

ڕێگریکردن لە تێکدانی ژینگە و نۆژەنکردنەوەی ئەو زیانانەی بەر ژینگە کەوتووە و هەروەها دیفاع لە هەوای پاک.

پێدانی حەقدەستە وەدواکەوتووەکان، دیاریکردنی لانیکەمی حەقدەست بەپێی ڕێژەی هەڵاوسان و سەبەتەی بژێوی بنەماڵەیەکی چوار کەسی لە سەرووی هێڵی هەژارییەوە، زیادکردنی مووچە و حەقدەستەکان هاوتەریب لەگەڵ هەڵاوساندیاریکردنی لانیکەمی حەقدەست بە بەشداری نوێنەرانی ڕێکخراوە کرێکارییە ڕاستەقینەکان.

زیادکردنی مووچە بۆ سەرووتر لە هێڵی هەژاریی بۆ سەرجەم پەروەردەکارانی لەسەرکار بە جێبەجێکردنی تەواو و ڕێک و پێکی یاسای بەڕێوەبردنی خزمەتگوزاری کیشوەری، بە شێوەیەکی کە پەروەردەکارانی وڵات لە سەرجەم ئەو ماف و مەزایانەی کە باقی کارمەندانی دیکەی حکوومەت پێیان دەدرێت، بەبێ هیچ جیاوازییەک بەهرەمەند بن.

گۆڕینی سەرجەم گرێبەستە پەیمانی، سپی واژۆ و کاتییەکان بۆ گرێبەستی کاری دایم، وێڕای بەهرەمەند بوون لە بیمە کۆمەڵایەتییەکان و نایاساییکردن و هەڵوەشاندنەوەی هەموو شیرکەتە پەیمانییەکان.

قەدەغەکردنی هەر جۆرە دامەزراندنێک بەپێی ڕێکەوتن لەسەر مووچە و حەقدەستەکان، ناوچەیی، ناوەندێکی کە بە کردەوە ئەو یاسای کارەی ئێستای پێشێل کردووە و لە دانی هەزینەکانی پەیوەست بە بیمەی بێکاری و خانەنشینی و یارمەتییەکانی دیکەی دامەزراندنی سەرمایەدار و خاوەنکارەکان خۆش دەبێت.

جێبەجێکردنی تەرحی تەبەقەبەندی پیشەکان لە بەشە دەوڵەتییەکان و کەرتی تایبەت و سەرجەم ئەو پیشەسازی و کارگە خزمەتگوزاری و بەرهەمهێنەرانەی کە تەواوی مافەکانی کرێکاران، ئاسانکاری لە بارهێنان و گەشەی پیشەیی و پاراستنی ئەمنییەت و تەندروستی کرێکاران گەرەنتی دەکات.

هەڵوەشاندنەوەی ماددەی ١٥ی پڕۆژە یاسای گەشەپێدانی حەوتەم، کە بە هێشتنەوەی “نیزامی وەستا و شاگردی ” ڕێگە بە خاوەن کارگە بچووکەکان دەدات بە پێدانی حەقدەست بەپێی ڕێککەوتن بە ویستی خاوەنکار و بەبێ پابەندبوون بە پێدانی بیمەی بێکاری و خانەنشینی، هەر کەسێکیان ویست، بۆ ماوەی دوو ساڵ دایبمەزرێنن.

ڕاگرتنی بە تایبەتکردنی ناوەندەکانی ڕاهێنانی تەکنیکی و پیشەیی، کە ڕۆڵێکی گرنگ لە ڕاهێنان و سەرلەنوێ بارهێنانەوەی کارامەییەکان لە هەموو ئاستەکاندا و بەتایبەتی ڕاهێنانی کرێکارانی پسپۆڕدا دەبینن.

داڕشتنەوەی یاسایەکی نوێی کار بە بەشداریی ڕێکخراوە ڕاستەقینە کرێکارییەکان کە سەرجەم مووچەخۆرانی کەرتە جۆراوجۆرەکانی ئابووری (دەوڵەتی، نیوەدەوڵەتی و تایبەت)، سەرجەم کرێکاران، لەوانە کرێکارانی دایمی، کاتی، نیوە کاتی، وەرزیی، کاری ناوماڵی ژنان، کرێکاری گوندەکان، کرێکارانی ماڵەکان، کرێکارانی دوکانەکان، کرێکارە خێوەت نشینەکان، کرێکارانی کۆڵبەر و کرێکارانی کۆچبەر و پەنابەر.

هەڵوەشاندنەوەی تەرحی بە تایبەتکردن و نیوە دەوڵەتی و ڕادەستکردنی بەڕێوەبردن و سەرپەرشتی کارگەکان بە کرێکاران بۆ بەڕێوەبردنی ناوەندەکان لە ڕێگەی تەعاونییەکانی بەرهەمهێنانەوە، بە هاوکاری دەوڵەت.

دابینکردنی تەواوی بیمەی بێکاری، خانەنشینی، کەمئەندامی، نەخۆشی، ڕووداوەکانی کار، دەرمان و تەندروستی خاوەن کوالێتی و کارامە، بۆ سەرجەم مووچەخۆران و لە یەک وشەدا، دەستەبەری کۆمەڵایەتی هەمەلایەنە و گشتگیر بۆ هەمووان.

نەهێشتنی بەکاڵاییکردنی تەندروستی و دەرمان و دامەزراندنی سیستەمێکی گشتگیری دەرمان و تەندروستی گشتی بێبەرامبەر و خاوەن کوالێتی و یەکسان بۆ هەمووان، وەک مافێکی شارۆمەندی.

نەهێشتنی بەکاڵاییکردنی سیستەمی پەروەردەیی و خوێندنی بێبەرامبەر لە هەموو ئاستەکاندا بەمەبەستی لابردنی باری قورسی هەزینەکانی سیستەمی پەروەردە لەسەر شانی بنەماڵە کرێکار و زەحمەتکێشەکان و هەروەها دابینکردنی خوێندنی خاوەن کوالێتی و ئاستبەرز، یەکسان و بێبەرامبەر بۆ هەمووان، بەجۆرێک کە بەکاڵایی بوونی خوێندن و گوشارەکانی سەر هێزی کار و زحمت، نەبێتە هۆی بێبەشبوونی بەشێک لە منداڵان لە مافی خوێندن.

دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوونی ئەمن و گونجاو بۆ کرێکاران، پێدانی دەرماڵەی کرێی خانوو بە سەرجەم ئەو بنەماڵە کرێکاری و زەحمەتکێشانەی کە بێ خانوون، بۆ ئەوەی داهاتەکانیان نەکەوێتە ژێر هێڵی هەژارییەوە.

دابینکردنی ئەمنییەتی شوێنی کار بەمەبەستی ڕێگریکردن لە ڕووداوەکانی شوێنی کارپێویستە ڕێکخراوە کرێکارییەکان بۆ چاودێری و دڵنیابوون لە ئەمنییەتی شوێنی کار و ڕێگریکردن لەو ڕووداوە کوشەندانەی کە هەر ئێستا مەترسین لەسەر تەندروستی و ژیانی کرێکاران، لێژنەی چاودێری سەربەخۆ پێکبهێنن.

پێدانی حەقدەستی یەکسان بە ژنان و پیاوان بۆ کاری یەکسانقەدەغەکردنی یاسایی و لێپێچینەوە لە سەپاندنی هەر جۆرە داب و نەریتێکی فەرمی پیاوسالارانە بەسەر ژناندا لە شوێنەکانی کار، قەدەغەکردنی جیاکاریی ڕەگەزی لە شوێنی کار، هەڵاواردن و جیاکاری یان دەرکردن بە هۆکارگەلێکی وەک پابەند نەبوون بە جلوبەرگ، مۆڵەتی منداڵبوون و هتد

هەڵوەشاندنەوەی هەڵاواردن و ئاپارتایدی جێندەری لە پرسی دامەزراندنەکاندا، کە زیاتر ئەولەوییەت دەدات بە پیاوانی خاوەن ژن و منداڵ و دواتر پیاوان بە بەراورد بە ژنان.

دابینکردنی ئەو ویست و داواکارییانەی خانەنشینان کە لە ناڕەزایەتییە یەک لە دوای یەکەکانیاندا خراوەتەڕوو، لەوانەبەرزکردنەوەی حەقدەست و مووچەی خانەنشینی بۆ سەرووی هێڵی هەژاری، بەکردەوە دەرهێنانی یەکسانکردنی حەقدەستی سەرجەم خانەنشینانی ساڵانی ڕابردوو، لەوانە خانەنشینانی کیشوەری، لەشکری، فولاد و بەشی پەیوەندییەکان، بەپێی بڕوانامە و پێشینەی کاری خانەنشینانڕاگرتنی سیاسەتی بە تایبەتکردنی سیستەمی خانەنشینی، کە دەوڵەت بە نیازە لە وڵام بە قەیرانی سندووقەکانی خانەنشینی کە بۆخۆی هۆکار و سەبەبکاریەتی، لە پلانی حەوتەمی بە تایبەتکردندا بە تەواوی جێبەجێی بکات.

خستنە ناو چوارچێوەی یاساکانی کاری کارگەکانی ناو ماڵ، کە ملیۆنان ژن و کچ و منداڵ بە شێوەیەکی بێبەزەییانە و لە بارودۆخێکی کۆیلە ئاسادا دەچەوسێننەوەچاودێریکردن بەسەر ڕەوتی جێبەجێکردنی یاسای کار بۆ ژنانی کرێکار و کرێکارانی تری ناوماڵ و هەروەها دابینکردنی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ هەموویان.

قەدەغەکردنی کاری منداڵانی خوار تەمەنی شانزە ساڵ، قەدەغەکردنی چەوساندنەوە و شێوازە جۆراوجۆرەکانی هەڵاواردن و کەڵک وەرگرتنی خراپ لە منداڵان لە هەر ئاستێکدا، جێبەجێکردنی بێ ئەملاو و ئەولای پرسی خوێندنی ئیجباری بۆ سەرجەم منداڵان و تازە لاوان تا تەمەنی هەژدە ساڵان، قەدەغەکردنی توندوتیژی لە ناو بنەماڵە و کۆمەڵگا بەرامبەر بە منداڵان، کۆتاییهێنان بە دیاردەی منداڵانی سەر شەقام، ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسان بۆ هەموو منداڵان لە سەرجەم ئەو بوارانەی کە پەیوەندییان بە گەشەی جەستەیی و فیکری و فەرهەنگی منداڵانەوە هەیە، داڕشتنی یاسای پاراستنی منداڵان بە بەشداری ڕێکخراوەکانی داکۆکیکاری مافی منداڵان.

هەڵوەشاندنەوەی هەر چەشنە هەڵاواردنێکی نەتەوەیی، ڕەگەزی، ئایینی و فەرهەنگی لە پرسی دامەزراندن و ماف و دابینکردنی بیمەی کۆمەڵایەتیدایەکسانی سەرجەم کرێکاران و مووچەخۆرانی سەر بە کەمینە نەتەوەیی، ڕەگەزی، مەزهەبی و فەرهەنگییەکانی ئێران بەبێ هیچ جیاوازییەک لەسەر بنەمای مافی یەکسان بۆ کاری یەکسان.

هەڵوەشاندنەوەی هەڵاواردن لە پرسی دامەزراندنی کرێکارانی کۆچبەری دانیشتووی ئێران، پێدانی مافی نیشتەجێبوونی یاسایی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ ئەو کۆچبەرانە و هەروەها پێدانی مافی خوێندن بە منداڵەکانیان لە هەموو ئاستەکاندا.

دژایەتی لەگەڵ سەرکێشی کردن لە سیاسەتی دەرەوەدا، نیزامیگەری، دەستێوەردان لە شەڕە کۆنەپەرستانە ناوچەییەکان کە هەزینە قورسەکەی ڕاستەوخۆ دەکەوێتە سەر شانی سەرجەم مووچەخۆران.

دژایەتیکردن لەگەڵ جینۆساید، ئاپارتایدی دەوڵەتی ئیسرائیل و دیفاع لە مافی دیاریکردنی چارەنووسی خەڵکی فەلەستین.

هەشت سەعات کار لە ڕۆژدا، دوو ڕۆژ پشوو لە هەفتەیەکدا و سی ڕۆژ مۆڵەتی ساڵانە لەگەڵ پێدانی حەقدەست بۆ سەرجەم کرێکاران و مووچەخۆرانی وڵات.

پشووی فەرمی یەکی مانگی ئایاری هەموو ساڵێک لەگەڵ پێدانی حەقدەست و هەروەها مافی سەرجەم کرێکاران بۆ بەڕێوەبردنی مەراسیمی یەکی ئایار بە هەر شکڵ و شێوازێکی وەک ( کۆڕ و کۆبوونەوە و خۆپیشاندان)

بەکردەوە دەرهێنانی ئەم لانیکەمی گۆڕانکاریانە، بۆ ڕێگریکردن لە لەناوچوونی دەروونی و جەستەیی چینی کرێکار، پێویستییەکی سەرەکی و هەنووکەییەبەدیهاتنی ئەو داواکاریانە هاوکات زەمینەی لێکهەڵپێکرانی خەباتی بەشە جۆربەجۆرەکانی چینی کرێکار لەگەڵ سەرجەم بزووتنەوە پێشڕەو و پێشکەوتنخوازەکان خۆش دەکات و بە لێکهەڵپێکرانی خەبات لەپێناو ئازادی و خەبات لەپێناو نان دا، چینی کرێکار دەبێت بە هێزێکی کە دەتوانێت زۆربەی هەرەزۆری جەماوەر بەیەکەوە یەکگرتوو بکاتلە ئاوا پڕۆسەیەکدا هێزە پێشڕەوەکانی کۆمەڵگا دەتوانن لە خەباتێکی هاوبەشدا هێز و توانایی ئەوە بەدەست بهێنن کە لەپێناو دامەزراندنی حکومەتێکی تایبەت بە خۆیان، کە خاوەنی ئۆرگانەکانی دەسەڵاتی خۆی بێت، حکومەتێک کە لەسەر بنەمای ئازادیی بێ شەرت و مەرجی سیاسی، دێموکراسی گشتگیر و سۆسیالیزمێکی کە لە خوارەوە بنیات نرابێت، خەبات و تێکۆشانی خۆیان هەرچی زیاتر پەرە پێبدەنهیچ ڕێگەیەکی دیکە بۆ ڕزگاربوون لە بەربەرییەتی سەرمایە و سەرەڕۆ و ستەمکارە ڕەنگاوڕەنگەکانی پشتیوانی، بوونی نییەلە گەرمەی ئەم نەبەرد و خەباتە پڕ جۆش و خرۆشەدا و لەسەر بەستێنی هاواری بەرزی ئازادی، دێموکراسی و یەکسانی لە سەرتاسەری وڵات، پیرۆز بێت ڕۆژی خەباتی جیهانی کرێکاران.

بڕووخێ ڕژیمی کۆماری ئیسلامی

سەرکەوتوو بێت شۆڕشی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران

بژی ئازادی، دێموکراسی و سۆسیالیزم

حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

 

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net