به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی نێوخۆی وڵات، شاره‌داری قائیمشار له كرده‌وه‌یه‌كی نایاسایی دا یه‌كێك له كارگه‌كانی كارخانه‌ی نه‌ساجی ئه‌و شاره‌ی به كه‌رتی تایبه‌ت فرۆشتووه.
به وته‌ی كرێكارانی ئه‌و ناونده، شاره‌داری قائیمشار خاوه‌نی ٩٢٪ی پشكی كارخانه‌ی نه‌ساجییه، به‌ڵام له ڕۆژانی ڕابردوودا، یه‌كێك له كارگه‌كانی ئه‌و كارخانه به ڕووبه‌ری شه‌ش هێكتاره‌وه، ته‌نیا به نرخی ٤١٩ ملیارد تمه‌ن به كه‌رتی تایبه‌ت فرۆشراوه. دیاریكردنی ئه‌و نرخه له حاڵێكدایه كه به‌های ئامێره‌كانی نێو كارگه و زه‌ویه‌كه‌ی به ته‌نیایی زیاتر له‌و نرخه‌یه كه بۆی دیاریكراوه. كرێكارانی شاغڵ له‌و كارگه به میدیاكانیان وتووه، نیگه‌رانی چاره‌نووسی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی بنه‌ماڵه‌كانیانن و شاره‌داری ئه‌و شاره له ئاست ئه‌و باروودۆخه به‌رپرسیار ده‌زانن.