10
ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، پۆلیسی ڕووسیا ناسر یاغز، نوێنه‌ری پارتی دیمۆكراتیكی گه‌لان له شاری هه‌ولێر و چالاكی سیاسی خه‌ڵكی باكووری كوردستانی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاده‌ستی توركیا كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ناسر یاغز له وڵاتی ڕووسیه داوای مافی په‌نابه‌ری كردبوو به‌ڵام پاش چوار ڕۆژ مانه‌وه له مۆسكۆ، به‌یانی دووشه‌ممه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی توركیا كراوه. به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی باكووری كوردستان، ناسر پاش گه‌ڕانه‌وه بۆ توركیا ڕه‌وانه‌ی دادگوسته‌ری قازی عوسمان پاشا كراوه.