
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، بۆ یه‌كه‌مین جار بنه‌ماڵه‌ی “سامان محه‌ممه‌دی خیاره” به‌ندكراوی سیاسی له سێداره دراو، سه‌ردانی گڵكۆی ڕۆڵه‌كه‌یان كرد.
ناوبراو مانگی ڕێبه‌ندانی ساڵی ١٣٨٨ی هه‌تاوی، كاتێك كه ته‌نیا ١٩ ساڵ ته‌مه‌نی بوو له لایه‌ن لقی ١٥ی دادگا ئینقلابی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی ” چالاکی چه‌كداری دژ به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی” و “به‌شداری له گروپه‌كانی دژ به ڕژیم“، حوكمی سێداره‌ی به سه‌ردا سه‌پێندرا. شایانی باسه پاش ماوه‌یه‌ك دۆسیه‌كه‌ی به هۆی نه‌بوونی به‌لگه دیسان ڕه‌وانه‌ی دادگای پێداچوونه‌وه لەسه‌ر تۆمه‌ته‌كانی كرا و حوكمه‌كه بۆ ١٥ ساڵ زیندانی ته‌عزیری گۆڕدرا، به‌ڵام به هۆی گوشاره‌كانی ناوه‌نده ئه‌مینه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ده‌زگای قه‌زایی، دیسان حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا و له ئه‌نجامدا ڕێكه‌وتی ٢ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه حوكمی سێداره‌كه‌ی به‌ڕێوه‌چوو.