“ڕه‌عنا كوركور” خۆشكی “موجاهد كوركور” یەكێک له ئێعدام شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی“، به بڵاو كردنه‌وه‌ی پۆستێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڕایگه‌یاند خۆی ڕادەستی زیندانه‌كانی ڕژیم به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی ده‌كات.
ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ به هێرشی هێزه ئه‌مینه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش لێپرسینه‌وه و ئه‌شكه‌نجه له گرتووخانه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات، ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ئێڤین كرا و دواتر به دانانی بارمته‌ی قورس ئه‌و هاووڵاتییه تا كاتی به‌ڕێوه‌چوونی داداگای ڕژیم له سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی خراوه‌ته پاڵی ئازاد كرا. ناوبراو پاشان له لایه‌ن دادگا ئینقلابی ڕژیمه‌وه حوكمی سێ ساڵ زیندانی ته‌عزیری به سه‌ردا سه‌پێندرا.