ڕاوه‌ستاندنی حوكمی له‌ سێداره‌دانی به‌ندكراوێكی سیاسی له‌ زیندانی وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د

ڕۆژی ڕابردوو،بابه‌ك پاك نیاپارێزه‌ریمحه‌ممه‌د جه‌واد وه‌فایی سانیبه‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د، ڕایگه‌یاند كه‌ حوكمی سێداره‌ی ئه‌و چالاكوانه‌ له‌ لایه‌ن دیوانی باڵای وڵاته‌وه‌ ڕاوه‌ستاوه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه‌ مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٣٩٨ی هه‌تاوی و له‌ ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی هه‌مان ساڵدا به‌ هۆی گرانبوونی نرخی به‌نزین، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان ساڵی ١٤٠٠ی هه‌تاوی، به‌ تۆمه‌تیافساد فی العرضله‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. شایانی باسه‌ له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، له‌ لایه‌ن ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤه‌وه‌ مه‌ترسی له‌ سێداره‌دانی ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ ڕاگه‌یندرا و له‌ ئه‌نجامدا به‌ هۆی گوشاره‌ نێوه‌ده‌وڵه‌تییه‌كان، حكومه‌تی كۆمای ئیسلامی ناچار به‌ ڕاوه‌ستاندنی به‌ڕێوه‌چوونی حوكمی سێداره‌كه‌ی كراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net