ئاكسفام(ڕێكخراوی گه‌یاندی یارمه‌تی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان) ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی به‌فرانبار ڕایگه‌یاند: ٢٨ له سه‌دی جه‌معیه‌تی گۆی زه‌وی كه ده‌كاته دوو ملیارد و ٢٠٠ ملیۆن كه‌س، ده‌ستڕه‌سیان به ئاوی خواردنه‌وه‌ی پاك نییه.
چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئه‌و ئاماره له حاڵێكدایه كه ساڵی ٢٠٢٣، ڕێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه كه له ئاوی خواردنه‌وه‌ی پاك بێبه‌ش بوون، ١٩ له سه‌دی جه‌معیه‌تی زه‌وی بووه. له ساڵی ٢٠٢٤ دا، ٣٠ له سه‌دی جه‌معیه‌ت واته، دوو ملیارد و ٣٠٠ ملیۆن كه‌س، له ئیمكاناتی بێهداشتی بێبه‌ری بوون و زیاتر له ٨٠ له سه‌دی ئاوه‌ڕۆی جیهان، به بێ پاڵاوتن ڕه‌وانه‌ی ژینگه و ڕووبار و ده‌ریاكان كراوه. به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ڕۆژانه زیاتر له ٨٠٠ منداڵی ته‌مه‌ن ژێر پێنج ساڵ به‌هۆی زكچوونی سه‌رچاوه‌گرتوو له ئاوی پیس، گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٧٠٠ ملیۆن كه‌س له نێوان ساڵانی ٢٠٢٣ بۆ ٢٠٢٥، به‌هۆی گۆڕانكاری كه‌ش و هه‌وا و نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ی پاك، زێد و شوێنی نیشته‌جێبوونیان چۆڵ كردووه.