ڕاپۆرتی جاوید ڕه‌حمان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵكوژكردنی نه‌یارانی كۆماری ئیسلامی له‌ ده‌یه‌ی ٦٠

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١ی گلاوێژ، دوایین ڕاپۆرتی جاوید ڕه‌حمان، ڕاپۆرتێری مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ كاروباری ئێران، بڵاو كرایه‌وه‌.

جاوید ڕه‌حمان له‌ ڕاپۆرته‌كه‌یدا، به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی به‌ كۆمه‌ڵكوژی به‌ندكراوانی سیاسی و جه‌نایه‌ت دژی مرۆڤایه‌تی له‌ ساڵه‌كانی سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی ٦٠ و ژینۆسایدی به‌ندكراوانی سیاسی له‌ ساڵی ٦٧ تۆمه‌تبار كرد. جاوید ڕه‌حمان له‌ كۆتایی ڕاپۆرته‌كه‌یدا خوازیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی تاوانباران، مه‌حاكمه‌كردنیان و ته‌زمینی دادپه‌روه‌ری بۆ قوربانیانی ئه‌و جه‌نایه‌ته‌ بوو. شایانی باسه‌ كه‌ كۆمیسری باڵای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به‌و ڕاپۆرته‌ به‌یانیه‌یێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و جاوید ڕه‌حمان له‌سه‌ر سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی ناڕازیان و پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه‌ نیگه‌رانیه‌كانی خۆی بۆ كۆمه‌ڵگای جیهانی باس كردووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net