له پێنجاوپێنجه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی شۆرای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له ژنێڤی سویس،”جاوید ڕه‌حمان” ڕاپۆرتێری تایبه‌تی ئه‌و ڕێكخراوه له كاروباری ئێران، ڕاپۆرتی خۆی له‌سه‌ر وڵام نه‌دانه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی به پێشێلكارییه‌كانی له بواری مافی مرۆڤ دا بڵاو كرده‌وه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌دا كه ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی ڕه‌شه‌مه به‌ڕێوه‌چووه، وێڕای به‌شداری نوێنه‌رانی وڵاتانی جیهان، ده‌یان ڕێكخراوه و چالاكی مافی مرۆڤی ئێرانی و نێوده‌وڵه‌تی و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له بریندارانی شۆڕشی ژینا كه چاویان له‌ده‌ست داوه تێدا به‌شداریان كردووه. “جاوید ڕه‌حمان” له به‌شێك له ڕاپۆرته‌كه‌ی دا باسی له پارێزاراوبوونی تاوانباران كرد و وڵام نه‌دانه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی به كۆمه‌ڵگای جیهانی سه‌باره‌ت به پێشێلكارییه‌كانی له بواری مافی مرۆڤدا وه‌كوو هه‌ڵسووكه‌وتی به‌رده‌وامی ڕژیم ناو برد. ناوبراو هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر به‌ندكراوان، گوشار و هه‌ڕه‌شه له بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان، كوشتنی ٤٨ بۆ ٦٠ منداڵ له بزووتنه‌وه‌ی ژینا، له‌سێداردانی منداڵان و ژنان، هه‌روه‌ها ئاماری سهرهنجڕاگێشی ئێعدامه‌كان كرد و ده‌ستخۆشی له بوێڕی و ئازایه‌تی ژنان و پیاوانی ئێران، بۆ درێژه‌دان به خه‌باتیان بۆ گه‌یشتن به مافه‌كانیان كرد.