3
به‌یانی یه‌كشه‌ممه ١ی پووشپه‌ڕ، سپای پاسداران به مووشه‌ك هێرشی كرده سه تل ئاویو و حه‌یفا و به‌وهۆیه‌وه ده‌یان كه‌س بریندار بوون، له وڵامدا فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل چه‌ند بنكه‌ی مووشه‌كه‌ی و نیزامیان له چه‌ند شاری ئێران به چڕی بۆردوومان كرد.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، به لانیكه‌م ٨ مووشه‌كی سپا له شاره‌كانی حه‌یفا و تل ئایو كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، ٨٦ كه‌س بریندار بوون. له وڵامدا فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل بنكه مووشه‌كیه‌كانی سپای پاسدارانیان له ئه‌هواز، شاهینشار، بووشێهر، یه‌زد، ته‌ورێز، دزفوول، قوم و تاران بۆردوومان كردووه و به هۆیه‌وه چه‌ندین هێزی ڕژیم كوژرا و بریندار بوون.