ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣، ڕێكخراوی كۆڵبه‌رنیووز، ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی له‌سه‌ر ئاماری كوڵبه‌رانی كوژراو و بریندار له ساڵی ١٤٠٢دا بڵاو كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، له سه‌ره‌تای مانگی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٢ تا ٢٩ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٢دا، سه‌رجه‌م ٤٤٤ كۆڵبه‌ر له سنووره‌كانی كوردستان، كرماشان و ئازه‌ربایجانی غه‌ربی به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ، ته‌قینه‌وه‌ی مین، به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی، سه‌رمابردوویی و لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی حكوومه‌ت كوژران و بریندار بوون. له‌و ڕێژه‌یه ٤٤ كۆڵبه‌ر گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٤٠٠ كۆڵبه‌ر بریندار كراون، كه به واتای ئه‌وه‌یه كه له ساڵی ڕابردوو ڕێژه‌ی كوژران و برینداربوونی كۆڵبه‌ران له سه‌دا ٩٠ هه‌ڵكشاوه. له كۆی گشتی ئه‌و ٤٤٤ بابه‌ته، ٢٧٣ بابه‌ت به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی حكوومه‌ت كوژران و بریندار بوون و ٣٧ كۆڵبه‌ر ته‌مه‌نیان ژیر ١٨ ساڵ بووه.