ڕاپۆرتی ساڵانەی پێشێلکرانی مافە کانی مرۆڤ له‌ ساڵی ٢٠٢٤ لەكوردستان و ئێران

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو ئامارێكی ناخ هه‌ژێنی له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌ بواری مافی مرۆڤ له‌ ساڵی ٢٠٢٤ی زاینی دا بڵاو كردووه‌ته‌وه‌.

بەپێی ئه‌و ئاماره‌، ٩٠١ بەندکراو له‌ زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی لەسێدارە دراون، ٥٧ هاووڵاتی قوربانیی تەقینەوەی مین و پاشماوه‌كانی شه‌ڕ بوون، ٢٢ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێران گیانیان لەدەست داوە، ١٢٣٥ كه‌س له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ دەستبەسەر کراون، هه‌روه‌ها ٣٣ چالاکی سیاسی و ناڕازی سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە، ٤٦٨ چالاکی سیاسی به‌ سەرجەم ١٦٨٤ ساڵ و ٨ مانگ و ٢٠ ڕۆژ بەندکران مه‌حكووم كراون، ٩٤ ساڵ زیندانی ته‌علیقی به‌ سه‌ر چالاكانی مه‌ده‌نی دا سه‌پێندراوه‌ و ٢٥٤٧ زه‌ربه‌ شه‌لاق بۆ كۆمه‌ڵێك زیندانی ده‌رچووه‌. شایانی باسه‌ كه‌ له‌ ساڵی ڕابردووی زاینی دا، به‌لانیكه‌م ١٨٢ ژن له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه‌ كوژراون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net