كۆمیته‌ی دۆزینه‌وه‌ی ڕاستیه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی ڕه‌شه‌مه، ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر سه‌ركوتی شۆڕشی ژینا بڵاو كرده‌وه و تێدا ڕایگه‌یاند: سه‌ركوتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی، مێسداقی جه‌نایه‌ت دژی مرۆڤایه‌تیه.
كۆمیته‌ی دۆزینه‌وه‌ی ڕاستیه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا، ڕایگه‌یاندووه كه سووتاندنی تایه‌ر، فرێدانی به‌رد و لێخۆڕینی ئۆتۆمبێل پاساو نییه بۆ ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم به توندترین شێوه ناڕازیان سه‌ركوت بكه‌ن. شایانی باسه كه ئه‌و ڕاپۆرته ٣٥٠ لاپه‌ڕه‌یه به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی مه‌یدانی و وتوووێژ له‌گه‌ڵ شایه‌ت حاڵان و قوربانیان نووسراوه و تێدا جه‌خت كراوه‌ته‌وه كه هێزه‌كانی ڕژیم به ئه‌نقه‌ست ژنانیان به ئامانج گرتووه.