ڕاپۆرتی كۆمیته‌ی دۆزینه‌وه‌ی ڕاستیه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به‌ ساڵڕۆژی شۆڕشی ژینا

ماڵپه‌ڕی په‌یام

 

ڕۆژی هه‌ینی ٢٣ی خه‌رمانان، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئه‌مینی و ده‌ستپێكی بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی، كۆمیته‌ی دۆزینه‌وه‌ی ڕاستیه‌كانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕاپۆرتێكی بڵاو كرده‌وه‌ و تێدا سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی ژنانی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد.

كۆمیته‌ی دۆزینه‌وه‌ی ڕاستیه‌كانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ ڕاپۆرته‌كه‌یدا وێڕای ئاماژه‌پێدان به‌ توندبوونه‌وه‌ی سه‌ركوتی ژنان به‌دوای شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی، خوازیاری محاكمه‌ی به‌رپرسانی ئه‌منیه‌تی و قه‌زایی كۆماری ئیسلامی و پێدانی خێرای مافی په‌نابه‌رێتی به‌ قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیم له‌لایه‌ن وڵاتانی ئورووپاییه‌وه‌ بوو.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net