31
كۆنفدراسیۆنی یه‌كێتیه كرێكارییه‌كانی جیهان ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی جۆزه‌ردان، ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند: ئێران له نێو ئه‌و وڵاتانه جێی گرتووه كه مافه سهندییهكاییهكان پێشێل ده‌كه‌ن.
له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه، ٤٤ چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران به هۆی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. به سه‌دان موعه‌لیم كه خوازیاری به فه‌رمی ناساندنی ئازادیی و مافه سه‌ره‌تاییه‌كانیان بوون له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی و ناونده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه سه‌ركوت كراون. موعه‌لیمانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو مافه‌كانیان پێشێل و له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش كراون، تۆمه‌تی ناڕوا و ساخته خراوه‌ته پاڵ دۆسیه‌كانیان و ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراون.