ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕی تیجاره‌ت نیووز له‌سه‌ر ئاماری بێكاری له‌ ئێران

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

ماڵپه‌ڕی تیجاره‌ت نیووز ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٧ی ڕه‌شه‌مه‌ له‌ ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند: لێكۆڵینه‌وه‌كان نیشانیان داوه‌ كه‌ نرخی به‌شداری ئابووری و شاغڵ بوونی ژنان له‌ ئێران به‌ به‌راوه‌رد ساڵانی ڕابردوو دابه‌زیوه‌ له‌ حاڵكێدا به‌هێزبوونی ژنان له‌ بواری ئابووریدا به‌ واتای به‌هێزبوونی ئابووری وڵاته‌.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، نرخی بێكاری جه‌معیه‌تی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ و زۆرتر، ١٦ له‌ سه‌د بووه‌، نرخی بێكاری ژنان ٢٧ له‌ سه‌د و پیاوان ١٣ له‌ سه‌د تۆمار كراوه‌. ئه‌و ئامارانه‌ پیشانی ده‌ده‌ن كه‌ نرخی بێكاری ژنان دوو هێنده‌ی پیاوانه‌. جیا له‌ دۆخی فه‌رهه‌نگی ئێران، ژنان له‌ بازاڕی كاردا له‌گه‌ڵ ئاسته‌نگییه‌كی زۆر وه‌كوو، ڕیگه‌نه‌دانی بنه‌ماڵه‌كانیان، هه‌بوونی منداڵ، جیاوازی جنسییه‌تی و حه‌قده‌ستی كه‌متر به‌ره‌وڕوون. دۆخه‌كه‌ به‌ جۆرێك سازمان دراوه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت نرخی شاغڵ بوونی ژن و پیاو به‌رابه‌ریش بێت، ژنان ئیمكاناتێكی كه‌متریان بۆ گه‌شه‌كردن هه‌یه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net