ڕاپۆرتی محه‌ممه‌د حه‌بیبی له‌سه‌ر سه‌ركوتی موعه‌لیمانی ئێران

ماڵپه‌ڕی په‌یام

محه‌ممه‌د حه‌بیبی وته‌بێژی كانوونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٩ی گوڵان له‌ ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند: له‌ نێوان ساڵی ١٤٠١ بۆ ١٤٠٢، ٢٤٩ موعه‌لیم له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ ئیدارییه‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رش و ده‌زگای قه‌زاییه‌وه‌ سزا دراون.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، ٨٠ موعه‌لیم له‌ گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی بێبه‌ری كراون، ١٣ موعه‌لیم له‌سه‌ركار ده‌ركراون، ٢٣ موعه‌لیم ته‌علیق، ٣٢ موعه‌لیم پله‌ی ڕیزبه‌ندیان كه‌م كراوه‌، ٣٠ موعه‌لیم ناچار به‌ خانه‌نشینی زۆره‌ملێ كراون، ٦١ موعه‌لیم په‌روه‌نده‌سازیان بۆ كراوه‌، ١٠ موعه‌لیم به‌ پێبه‌ندی ئه‌له‌كترۆنی ئازادی كراون و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی كانوون وه‌كوو “ڕه‌سووڵ بۆداغی”، “عه‌زیز قاسم زاده‌” و “مه‌حموود مه‌لاكی” هێشتا له‌ زیندان دا ڕاگیراون. شایانی باسه‌ كه‌ ڕێژه‌ی موعه‌لیمانی له‌سه‌ركار ده‌ركراو زۆرتر له‌و ئامارانه‌یه‌ كه‌‌ تۆمار كراوه‌‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net