47
ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی گوڵان، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕاپۆرتی خۆی له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته له عه‌فرین بڵاو كرده‌وه و داوای له به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته كرد كۆتایی به جه‌نایه‌تی گرووپه ئیسلامگه‌راكان بێنێت.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، له ساڵی ٢٠١٨ی زاینیه‌وه كه شاری عه‌فرین له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیا و گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته داگیر كراوه، كوشتن، ڕفاندن و ده‌ستدرێژی سێكسی ڕۆژ له دوای ڕۆژ په‌ره‌ی سه‌ندووه. به‌پێی ئاماره‌كان، له ساڵی ٢٠١٨وه تا به ئه‌مڕۆ ٤٦٣ شارومه‌ندی مه‌ده‌نی كوژراون، ده هه‌زار و ٣٣٢ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر و ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته سه‌ر ١٤٢ ژن و منداڵی ئه‌و شاره.