3
به‌پێی ڕاپۆرتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له هه‌ر ده ژنی گه‌نجی ئه‌فغانستانی ٨ كه‌سیان نه‌خوێنده‌وار و له كاركردن بێبه‌ش كراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ٨٠ له سه‌دی ژنانی ته‌مه‌ن ژێر ٣٠ ساڵی ئه‌فغانستانی له مافی خوێندن و كاركردن بێبه‌ش كراون. ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی تالیبان سیاسه‌ته‌كانی نگۆڕێت، ڕێژه‌ی كه‌سانی بسپۆڕ له‌و وڵاته به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م ده‌بێته‌وه و ژنان و كچانی ئه‌فغانستانی تووشی ده‌یان كێشه‌ی جیددی ده‌بن.