4

ڕۆژی ڕابردوو، “مای ساتۆ” هه‌واڵنێری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه نه‌ك ته‌نیا ڕێژه‌ی سه‌ركوتی هاووڵاتیان كه‌م نه‌بۆته‌وه، به‌ڵكوو به توندترین شێوه به‌رده‌وامه.
له به‌یانناممه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه ناوبراو سه‌باره‌ت به سێ بابه‌تی گرنگی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له ئێران، له گه‌ڵ به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی وتووێژی كردووه و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه هێشتا پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له لایه‌ن ڕژیمه‌وه له ئێران به‌رده‌وامه و ڕۆژ به ڕۆژ ئاستی توندوتیژییه‌كان دژ به خه‌ڵكی ناڕازی به‌رزتر ده‌بێته‌وه.