8

بە وتەی مای ساتۆ، ڕاپۆرتەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، سەرکوتی خۆپیشاندەران لە مانگی بەفرانباری ئەمساڵ، بە شێوەیەکی دڕندانە ئەنجام دراوە و ژمارەیەکی زۆر لە ناڕازیان گیانیان لە دەستداوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خۆپیشاندانەکان کە لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ دەستیان پێکرد، بەخێرایی ٣١ پارێزگای گرتەوە و بەپێی زانیارییەکان، هێزەکانی حکومەت لە زۆربەی شارەکان بە چەکی جەنگی دەسڕێژی گوللەیان لە هاووڵاتیان کردووە. لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە تەقە بۆ سەر دانیشتوانی بێ دیفاع لەگەڵ پێوەرە نێودەوڵەتییەکان ناگونجێت و بەپێی ئامارە بڵاوکراوەکان، ژمارەی کوژراوانی ئەم خۆپیشاندانانە گەیشتووەتە هەزاران کە.