84
ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی گه‌لاوێژ له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند: ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان كه تیرۆریسته ئیسلامگه‌راكانی بۆ لیبی، نیجر و ئازه‌ربایجان ده‌گواسته‌وه، ئێستا سه‌دان چه‌كداری ئه‌و گرووپانه‌ی بۆ كوردستانی عێراق گواستووه‌ته‌وه.
له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه كه ده‌وڵه‌تی توركیا به سوئیستفادهكردن له كێشه‌ی ماڵی چه‌كداره ئیسلامگه‌راكان، به كه‌مترین حه‌قده‌ست ڕه‌وانه‌ی ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان ده‌كات تاكوو له‌گه‌ڵ گه‌ریلاكانی پ.ك.ك به شه‌ڕ بێن. ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به ده‌ستبه‌سه‌ربوونی ژماره‌یه‌ك له‌و تیرۆریستانه له‌لایه‌ن گه‌ریلاكانه‌وه كردووه كه دانیان به هه‌موو شتێك دا ناوه.