9
ڕێكخراوی جیهانی بێهداشت له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند: له ساڵی ڕابردوودا به‌لانیكه‌م ٣٠٠ هه‌زار ژن له سه‌رانسه‌ری جیهان به‌هۆی دووگیانی یان زایین گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ڕێكخراوی جیهانی بێهداشت هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی بێهداشت، سه‌باره‌ت به هه‌ڵكشانی ڕێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدانی ژنانی دووگیان هۆشداری دا و ڕایگه‌یاند: له ساڵی ٢٠٢٥ دا به دروشمی “ده‌سپێكی ته‌ندرووست، داهاتوویه‌كی پڕئۆمێد“، به‌ره‌و گه‌شه‌پێدانی سه‌لامه‌تی دایكان و كۆرپه‌ڵه‌كانیان هه‌نگاویان ناوه و داوا له دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌كان ده‌كه‌ن بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان یارمه‌تیان بده‌ن.