5

به پێی ڕاپۆرته‌كان، له به‌رده‌وامی توندوتیژییه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی دژ به ناڕازیانی ده‌ستبه‌سه‌ر كراودا، سه‌ره‌ڕای ئه‌شكه‌نجه و ئازاری زیندانیان، ئامپۆڵێكی نه‌ناسراویان لێ ئه‌درێت.
به وته‌ی هه‌ندێك له سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، به‌ندكراوان كاتی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان پێیانیان ڕاگه‌یاندووه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونی، جلوبه‌رگی زیندانیان دائه‌كه‌نن و له به‌ر سه‌رمایه‌كی زۆردا ڕایانده‌گرن. هه‌روه‌ها له به‌رده‌وامیدا ڕایانگه‌یاندووه ئامپۆڵێكی نه‌ناسراویان لێ دراوه كه سه‌باره‌ت به هۆكاری پزیشكییه‌كه‌ی زانیارییه‌ك پێیان نه‌دراوه.