به بۆنه‌ی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن، ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ڕاپۆرتێكیان سه‌باره‌ت به پێشێلكارییه‌كانی حكوومه‌ت له بواری مافه‌كانی ژنان بڵاو كرده‌وه و تێدا ڕایانگه‌یاند: له ساڵی ٢٠٢٤ی زاینی دا به لانیكه‌م ٣٠ ژن له زیندانه‌كانی ئێران دا ئێعدام كراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، لە ماوەی ساڵی ڕابردووی زایینی‌دا به‌لانیکەم ٣٠ بەندکراوی ژن لە زیندانه‌كانی ئێران‌دا لەسێدارە دراون. ١٤١ ژن دەستبەسەر و ١٣٦ چالاکی ژن لەلایەن دەزگای قه‌زایی کۆماری ئیسلامییه‌وه به زیندان، ئێعدام و شه‌لاق مه‌حكووم كراون. هەروەها ١٩١ حاڵەتی ژن‌کوژی لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا تۆمار کراوە. ڕۆژی شه‌ممه‌ش ئا‌نتۆنیۆ گۆتێرش له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند: ڕێژه‌ی توندووتیژی دژ به ژنان له سه‌رانسه‌ری جیهان زیادی كردووه و هه‌ر ده ده‌قێقه ژنێك له‌لایه‌ن یه‌ك یان چه‌ند ئه‌ندامی خێزانیه‌وه ده‌كوژرێت. هه‌روه‌ها ٦١٢ ملیۆن ژن و كچ له وڵاتانێك ده‌ژین كه گیرۆده‌ی شه‌ڕ و ئاڵۆزین و ڕووبه‌ڕووی توندووتیژی و ده‌ستدێژی بوونه‌ته‌وه.