ڕاپۆرتێك سەبارەت بەكۆچی په‌ره‌ستاران له‌ ئێران

به‌ پێی ئاماره‌ فه‌رمیه‌كان، له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌ڵەوەبه‌ لانیكه‌م ٥٧٠ په‌ره‌ستار به‌ هۆی خراپی دۆخی ژیان و پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌ لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌، كۆچی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌یان كردووه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێران له‌ ساڵانی ڕابردوودا ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی نه‌بوونی په‌ره‌ستاری پسپۆڕ له‌ نه‌خۆشخانه‌كانیدا بووه‌ته‌وه‌ و به‌ هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی ئێران له‌ پارێزگا جیاوازه‌كان، توانای پێڕاگه‌یشتن بە كێشه‌ ته‌ندروستییه‌كانی خه‌ڵكیان نییه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ په‌ره‌ستارانی ئێران له‌ ساڵانی ڕابردوودا به‌ ده‌یان جار له‌ ئاستی گشتی وڵاتدا كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه‌ و خوازیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ و هه‌روه‌ها به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قه‌ده‌ست به‌ پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net